محه‌ممه‌د ئۆرمانی: ئامانجی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سەرنجی ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییهكانیهتی
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئێران له هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر، دوورخستنه‌وه‌ی سەرنجی سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د ره‌شید ئۆرمانی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به روونی دیاره كه پێشلێكارین بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی به‌تایبه‌تی كه عێراق ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئێران له‌و هێرشانه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی فۆكه‌سی سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه.
محه‌ممه‌د ره‌شید ئۆرمانی باسی له‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر و پاكستان له یه‌ك كاتدا، بۆ ئه‌وه‌یه به ئیسرائیل بڵێت، مووشه‌كه‌كانی تاران ده‌گاته هه‌موو شوێنێك به تهلئهڤیڤیشهوه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی ئێران له‌و هێرشانه، ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یامه به ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێت، كه هه‌ر كات بیه‌وێت ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران ئامانجیه‌تی له ئابووری هه‌رێمی كوردستان بدات، بۆیه هێرشه‌كانی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له داڤۆس و به‌ده‌ستهێنان و ده‌سته‌به‌ركردنی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".