د. عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی: له‌كام به‌های مرۆڤایه‌تی جێگه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر دراوسێ ده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئایینی پیرۆزی ئیسلام زۆر داكۆكی له‌وه كردووه، ده‌بێت رێز له دراوسێ بگیرێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی به بۆنی ناخۆشیش ئازاری نه‌دات. گوتیشی: " له‌كام به‌های مرۆڤایه‌تی جێگه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر دراوسێ ده‌بێته‌وه".
د. عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له وتاری ئه‌مڕۆی نوێژی هه‌ینی رایگه‌یاند، زیاتر له 14 جار خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆز جه‌خت له رێزگرتن له دراوسێی ده‌كاته‌وه و ئازاری نه‌دات، ئه‌ی سزای ئه‌و كه‌سانه چی ده‌بێت به مووشه‌ك ئازاری دراوسێكه‌ی خۆی بدات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ده‌بێت چ سزایه‌ك بۆ كاره‌ساتی هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه بۆ بكه‌رانی داندرابێت".
ده‌شڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێ بووینه و تا ئێستا ئازاری ئه‌و دراوسێیه‌مان نه‌داوه، هه‌موو باشییه‌كانی ئه‌وانمان له‌یاد ناچێت، به‌ڵام ناكرێت و نابێت بێ حورمه‌تی بكه‌ن و خه‌ڵك له‌ناو ماڵی خۆی بكوژن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كام به‌های مرۆڤایه‌تی جێگه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر دراوسێ ده‌بێته‌وه، پاشان بێیت و بوختان و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی بكه‌یته پاساوی ئه‌و كاره.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، کێ رێگەی بە ئێران داوە مووشەک بە ھەولێرەوە بنێت و خەڵک خەڵتان خوێن بکات؟، منداڵ داردەستەی ئیسرائیلە و قورئان و بەرماڵ لە ماڵیاندایە؟
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی ئاماره‌كان پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.