سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ى سه‌ربازی ده‌كات
K24 - هەولێر:
دوای هێرشی مووشه‌كی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئێران و پاكستان، ئەنوەر ئەلهەق كاكار، سەرۆكوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری پاكستان، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی سه‌ربازی دەكات و بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره به‌ڕێوه‌بچێت.
گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی پاكستان به ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاند، سەرۆكوەزیران كاكار داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كردووە و هەریەكە له سەرۆك ئەركانی سوپا و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی تێیدا ئامادە و بەشدار دەبن.
شەوی 16/1/2023، سوپای پاسدارانی ئێران، چەند درۆن و مووشەکێکی دوورهاوێژی ئاراستەی پاکستان کرد. بەگوێرە راگەیەندراوی سوپای پاسداران "بنکەکانی گرووپی هێزەکانی عەدلییان لەنێو پاکستان کردووەتە ئامانج". كه هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانه.
له‌به‌رامبه‌ردا وەزارەتی دەرەوەی پاکستان راگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشی سوپای وڵاتەکەی لە ناو خاکی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چەندینجار حکومەتی تارانیان لە هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام بەهەندیان وەرنەگرتووە، بۆیە چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانیان لە پارێزگای سیستان بەلوچستانی ئێران کردەئامانج و ژمارەیەک تیرۆریستیان کوشت.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا داوای دانبه‌خۆداگرتن له‌هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و چینیش داوای نێوه‌ندگیری كردووه له‌نێوان پاكستان و ئێران.