سوودانی: عێراق بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هیچ لایه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی نییه مافه‌كانی عێراق و رۆڵه‌كه‌ی له پاراستنی ئاسایش زه‌وت بكات. سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی بلومبێرگ رایگه‌یاندووه، بۆ هیچ لایه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی نییه مافه‌كانی عێراق و رۆڵه‌كه‌ی له پاراستنی ئاسایش زه‌وت بكات. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، عێراق بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌موو رێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی وزه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، سوودانی باسی له‌وه كردووه، كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌دا نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هه‌یه جیاوازی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌باره‌ی بڕی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت.
سوودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه بارودۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وزه و هه‌نارده‌كاران و هاورده‌كارانی نه‌وت جێی نیگه‌رانیی و دوودڵییه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه‌وه كه ئاستی ململانێكانی له ناوچه‌كه‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه.