6 زیندانی كورد لە سێدارەدران

لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدراون

K24 - ھەولێر

بەپێی ھەواڵی ئاژانسی ھرانا، محەمەد عەبدوڵڵاھی لە چالاكانی سیاسی كورد و پێنج زیندانی دیكە, بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندی ورمێ لەسێدارەدراون.

بە گوێرەی زانیارییەكان ھەر یەك لە محەمەد عەبدوڵڵاھی، كامەران پورفەت، تەوحید پوورمەھدی، ئەمیر عەزیز، جەھانگیر رەزەوی زادە و جوبرائیل كەنعانی ئەمڕۆ لە زیندانی ورمێ لە لایەن ئێرانەوە لە سێدارەدراون.

محەمەد عەبدوڵاھی خەڵكی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستانە لە ساڵی 2010 بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەكێك لە حزبە كوردییەكانی دژبەری ئێران و ھەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن ھێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركراو دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانی ورمێ .

ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردووش 20 كەس لە ئێران لە سێدارەدران كە كاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا ھێنا و بە پێی ئاماری ناوەندەكانی مافی مرۆڤ لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا 300 كەس لە ئێران لەسێدارەدراون.