هاووڵاتییانی عێراق رەخنە لە دەسەڵاتداران و سوپا دەگرن؛ "نەتانتوانی سەروەری وڵات بپارێزن"
K24 - هەولێر
شەقامی عێراقی رەخنەی توند لە دەسەڵاتداران و سوپا دەگرێت بەوەی نەیانتوانیوە سەروەری خاكی عێراق بپارێزن. شرۆڤەكار و ھاوڵاتییانیش رایدەگەیەنن، عێراق ناتوانێت خاك و ئاسمانەكەی لە دژی ھێرشی دەرەكی بپارێزێت.
له‌گه‌ڵ پێشێلكارییه‌كانی ئێران بۆ سەر سه‌روه‌ری عێراق له مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل شەهید و برینداربوون، ئێستا قسه‌وباسی زۆر له‌باره‌ی رۆڵی هێزه عێراقییه‌كان له‌و هاوكێشه‌یه‌دا ده‌كرێت و پرسیاری زۆر له‌سه‌ر بێتوانایی سوپا بۆ پاراستنی عێراق هاتوونه‌ته پێشه‌وه، له‌كاتێكدا بودجه‌یه‌كی زه‌بلاح بۆیان دیاریكراوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌ڕاجی، چاودێری سیاسی دەڵێت: "وڵاتێك له‌وانه‌یه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین سوپا بێت، به‌ڵام ته‌نیا ناونیشانه، به واتایه‌كی دیكه ئه‌م سوپایه ته‌نیا پشت به مووچه ده‌به‌ستێت. ئه‌مڕۆ بیروباوه‌ڕی سه‌ربازی لاواز بووه. گرنگیدان به سنووری عێراق لاوازه، بۆیه ده‌لێم، له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین كاردانه‌وه‌ی عێراق سكاڵاكه‌ی بێت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش".
به‌شێك له توێژه‌ران وه‌ڵامی عێراق بۆ ئێران به لاواز لێكده‌ده‌نه‌وه و هێرشی ئه‌مدواییه‌ش بۆ سه‌ر هه‌ولێر به به‌ڵگه‌یه‌كی روون بۆ ده‌سته‌وه‌ستانی بڕیاری سیاسی و لاوازی كه‌سانی سیاسی و سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر زۆربه‌ی جومگه‌كانی عێراقدا وه‌سف ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش، هێزی سه‌ربازی.
خه‌لیل میقداد، توێژه‌رە وەکو خۆی باسی دەکات، "ئێران پڕۆسه‌ی سیاسیی له عێراق به‌ستووه‌ته‌وه، بڕیاره سیاسییه‌كان له ئێرانه‌وه ده‌درێن، خه‌ریكه پرۆسه‌ی سیاسی به‌یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌گینا له هه‌ر چ وڵاتێك ئه‌مه روویبدابایه، وه‌ڵامی سه‌ربازی ده‌بوو، وه‌ك چۆن پاكستان وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بووایه وڵامه‌كه به‌هێزتر بووایه".
وێڕای دووباره‌بوونه‌وه‌ی قسه‌كان له‌سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی عێراق، به‌دیاریكراویش سوپا، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و هێزه له‌سنووری وڵات ده‌رنه‌چێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ریش پێشێلبكرێت، وه‌ك چۆن پسپۆڕان ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوورن، هه‌ژموونیان به‌سه‌ر زۆرێك له بڕیاره‌كاندا هه‌یه.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دەزەیین.
لە دوای سەردانیکردنی شوێنی هێرشەکە و برینداران، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقە لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنییە و بوونی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیلی نەبووە.