فه‌یسبووك هاوكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی فه‌یسبووك ئاشكرای كردووه هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی به‌كارهێنه‌ره گوماناوییه‌كان ناده‌ن به به‌رپرسان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه" به ته‌واوی هاوكاری ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین و له كاتی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی هه‌رێمی "باڤاریا" ی ئه‌ڵمانی به‌رده‌وام هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان كردووه.
به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پاڵپشتی چالاكییه تیرۆریستییه‌كان له‌لای ئێمه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و به دڵنیاییه‌وه هاوكاری ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین تاوه‌كو ده‌ستیان به زانیارییه‌كان ڕابگات له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌مان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك دروست بووبێت، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری پیاوانی پۆلیس نه‌یانزانیووه چۆن داوای هاوكاری ڕاست و دروستمان لێبكه‌ن،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆڕه‌كه هه‌وڵێكی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ما پێویستییه‌كان بخاته‌ڕوو كه چۆن داوای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیان لێبكرێت.
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پاش ئه‌وه‌هات، كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا"یواكیم هر" داوای هه‌موواركردنی یاسای كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناچار بكرێن به زوویی زانیاری هه‌واڵگری به ده‌سه‌ڵاتداران بده‌ن،له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانێكی مه‌ترسیداردا، و داوای هه‌ڵوێستی له به‌رپرسه سیاسییه‌كانی سه‌رجه‌م پارته‌كان كردبوو.
هه‌روه‌ها هیواشی خواستبوو كه لێكۆڵه‌ران و فه‌یسبووك له‌و بواره‌دا هاوكاری بكه‌ن، و تۆڕه ئه‌مریكییه‌كانی تۆمه‌تبار كردبوو كه له‌و ڕووه‌وه به كه‌می هاوكاری ده‌كه‌ن.