ره‌وه‌ندی كوردی له به‌ریتانیا دژی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌كات
K24 – له‌نده‌ن:
ره‌وه‌ندی كوردی له به‌ریتانیا له به‌رده‌م باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئێران دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر هه‌ولێر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ولێر شاری نموونه‌یی ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2023) ره‌وه‌ندی كوردی له به‌ریتانیا له له‌نده‌نی پایته‌ختدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه له به‌ره‌ده‌م باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئێران له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه رایانگه‌یاند، ره‌وه‌ندی كوردی كه كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانی تێدایه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند، تاكه داواكارییان ئه‌وه‌یه كورد ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك ئه‌و جۆره هێرشانه‌ی به‌رامبه‌ر دووباره نه‌بێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران جه‌ختیشیان كرده‌وه، هه‌ولێر نموونه‌ی شاری ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌خۆگرتووه. ده‌شڵێن، هه‌ولێر ئیسرائیل نییه تا ئێران هێرشی بكاته سه‌ر، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی له ئیسرائیل بدات، ته‌لئه‌ڤیڤ زۆر دوور نییه.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".