هۆڵه‌ندا... دژی بۆردومانكردنی خه‌ڵكی سڤیلی شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانی فراوان به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024)، كوردانی تاراوگه له هۆڵه‌ندا، دژی بۆردومانكردنی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، خۆپیشاندانی فراوانییان ئه‌نجامدا.
به گوتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، كوردانی تاراوگه له هۆڵه‌ندا ئیدانه‌ی بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌یان بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر كرد، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و برینداربوون.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
پێشتریش هانکە برونس وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگەیاند، لە گفتوگۆی لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، داوایكردووه روونکردنەوە لەسەر شەهیدکردنی ژینە پێشڕەو دزەیی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بدات.
ئاماژەی بەوەشدابوو، بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەن و لە بەرامبەریشدا باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە هۆڵەندا بانگهێشتکردووە.