هێرمان تێرچ: ئێران به هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران به هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه. ده‌شڵێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای شه‌ش مانگی دیكه هه‌ڵوێستێكی رژدتری به‌رامبه‌ر به پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2023) هێرمان تێرچ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی كردووین و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه و وا هه‌ست ده‌كات سه‌لامه‌ته و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی داوه هیچ باجێك نادات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا باسی به‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته و ئه‌و وڵاتانه‌یه كه رێگه‌یان پێداوه هه‌ڵه‌ی له‌و شێوه بكات.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ته‌نیا قوربانی مه‌ده‌نی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه و نابێت رێگه به ئێران بدرێت ئه‌و هێرشانه دووباره بكاته‌وه و ده‌بێت باجی ئه‌و كاره خراپانه‌ی بدات.
هێرمان تێرچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای شه‌ش مانگی دیكه پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێ و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌نجامه‌كانیشی له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جیهان به‌گشتی ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌كردن بۆ شه‌ڕانگێزییه‌كانی ئێران به‌ته‌نیا به‌س نین، له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سه‌رۆكایه‌تی بایدن له به‌رامبه‌ر ئێران و پڕۆكسییه‌كانی شكستیان هێناوه و نه‌یاتوانیوه پاشه‌كشه به ئێران و دراودهستهكانی بكات و هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".