هاوسه‌ری شەهید پێشڕەو دزەیی باس لە شەوی هێرشەکە دەکات
K24 – هەولێر:
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا هاوسەری شەهید پێشڕەو دزەیی باس لە شەوی رووداوی هێرشە مووشەکییەکە دەکات و رایدەگەیەنێت، منداڵەکانی لەکاتی هێرشەکەدا لەگەڵ دایەنەکەیان لە ژووری خۆیان بوونە و شەهید پێشڕەویش لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە بەناوی کەڕەم.
ئەو گرتەڤیدییە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوبووتەوە، هانا جووتیار، هاوسەری شەهید پێشڕەو دزەیی وردەکاریی شەوی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ماڵەکان دەگێڕێتەوە و کە پێدەچێت لەکاتی سەردانەکەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقی لەکاتی سەردانیکردنی بریندارەکانی رووداوەکە لە نەخۆشخانە تۆمارکراوە.
هاوسەری شەهید پێشڕەو دزەیی باسی ئەو شەوە دەکات و دەڵێت: کچ و کوڕەکەم لە ژووری خۆیان بوون، شەهید پێشڕەو و میوانەکەی لە نهۆمی خوارەوە دانیشتبوون و هەر ئەوەندەمان زانی بە مووشەک هێرشمانکرایە سەر.
هاوسه‌ری شه‌هید پێشڕه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وان له ماڵه‌كه‌یاندا كه ماڵی هه‌میشه‌ییانه له هه‌ولێر له پشووی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیاندا بوون و كه‌ره‌م میخائیل میوانی شه‌هید پێشڕه‌و بوو و به‌یه‌كه‌وه له نهۆمی خواره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا دانیشتبوون كاتێك هێرشه‌كه‌یان كراوه‌ته سه‌ر.
هاوسه‌ری شه‌هید پێشڕه‌و باسی له‌وه‌ش كردووه، كاتێك شه‌هید پێشڕه‌و و رۆژی كوڕی و كه‌ره‌م میخائیل له نهۆمی خواره‌وه نانیان ده‌خوارد، ئه‌و به خزمه‌تگوزاره‌كانی گوتووه یه‌ك یه‌ك بڕۆنه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نان بخۆن، دواتر یه‌كێكیانی راسپاردووه له خواره‌وه له نزیك شه‌هید پێشڕه‌و و میوانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه له‌به‌ر بوونی هه‌ر پێویستییه‌ك.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌و كه‌شه ئاساییه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا بوون، له پڕ بینیویه‌تی بن‌میچ (سقف)ـی ماڵه‌كه‌یان كه‌وتووه و هه‌ر ئه‌و كات كه بنمیچه‌كه به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه، گوێبیستی ده‌نگی قورئانی پیرۆز بووه و شایه‌تمانی هێناوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه ئه‌و رۆژه رۆژێكی زۆر ئاسایی بوو له كه‌شێكی خێزانی و میوانداریكردندا بوونه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام هێرش كراوه‌ته سه‌ریان.