لە زاخۆ خۆپیشاندانێکی فراوان دژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکرێت

خۆپیشانی زاخۆ دژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر
خۆپیشانی زاخۆ دژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر

K24 - هەولێر

هەڤرست رەجەب، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە گۆڕەپانی پردی دەلال لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێکی بەر فراوان کراوە و دروشمی خۆپیشاندانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەیە کە بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەین کە بە پاساوی جۆراوجۆر خەڵکی سیڤل دەکەنە قوربانی.

هاووڵاتییەکی زاخۆ بە کوردستان24ـی راگەیاند: "لە کاتژمێر10:301 بەیانییەوە لەم گۆڕەپانەم بۆ خۆپیشاندان دژی ئەو هێرشە مووشەکییانەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان- هەولێر، ئێمە میللەتێکی ئاشتی خوازین، چەندان جار سەرۆک بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، کە ئێمە میللەتێکی ئاشتی خوازین و دوژمنی هیچ وڵاتێک و ئاینێک نین، ئێمە لەم خۆ پیشاندانەدا داوا دەکەین چی دیکە ئێران هێرش نەکاتە سەرخاکی هەرێمی کوردستان.

گوتیشی: "من خەڵکی زومارم، وەک وەفادارییەک بۆ سەرۆک بارزانی کە خزمەتێکی زۆری گەیاندووەتە ناوچەکانی ئێمە وەک، زومار و شنگال و ناوچەکانی دیکە و ئەمڕۆ هاتوومەتە ئێرە بۆ بەشداریکردنی ئەم خۆپیشاندانە دژی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ماڵی بازرگانێکی دیاری هەولێر".

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.