به وێنه: هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی توركیا له میتینگه گه‌وره‌كه بوون
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌نده ناودار و دیاره‌كانی توركیا به‌شداری ئه‌و میتینگه فراوانه‌ی توركیا بوون، كه نزیكه‌ی "5" ملیۆن كه‌س به‌شدارییان تێدا كردوو و ئه‌ندامانی سێ پارتی سه‌ره‌كی توركیا به‌شدار بوون.
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا بوون كه له "میتینگی دیموكراسی و شه‌هیدان" به‌شدارییان كردبوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا رایانگه‌یاند به‌پێی مه‌زنده‌ی ئه‌وان پێنج ملیۆن كه‌س به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ببوون.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ به به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی جه‌هه‌قه و مه‌هه‌په به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی مه‌زنده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌منییه‌تی ئیستانبوڵ، كه به كۆپته‌ر وێنه‌كانی گیراوه، پینج ملیۆن كه‌س به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببوون، كه سه‌ره‌ڕای گۆڕه‌پانی "یه‌نی كاپی" شوێنی كۆبوونه‌وه، شه‌قامه‌كانی دوروربه‌ر پڕ ببوو له خه‌ڵك و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌سه‌ر گه‌مییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببوون.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشت نه‌كردبوو.