ئۆكرانیا بازاڕێكی شاری دۆنێتسك بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه 25 كه‌س كوژران
K24 – هەولێر:
بۆردومانی بازاڕێكی شاری دۆنێتسك له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا رووسییه‌كان، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌می 2024)، سوپای ئۆكرانیا بازاڕێكی له گه‌ڕه‌كی كیرووڤی دۆنێتسك، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیادایه، بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه 25 كه‌س كوژران و 20ـی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌نیس بووشیلین شاره‌داری شاری دۆنێتسك كه له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه دامه‌زراوه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كیرۆ‌ڤی دۆنێتسك به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌و بازاڕه رۆژی یه‌كشه‌مووان، به‌هۆی پشوو قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت و خه‌ڵكێكی زۆر بۆ بازاڕیكردن رووی تێده‌كه‌ن.
دۆنێتسک دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئوکرانیا و ژمارەی دانیشتوانی لە زیاتر 975 هەزار کەسه، بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2001، دۆنێستک پێنجەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا بووە، له‌ساڵی 2014ـه‌وه له ژێر كۆنترۆڵی جوداخوازه‌كانی سه‌ر به رووسیادایه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.