بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر: پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ هەواڵی چەواشەکارانە بڵاو دەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

K24-هەولێر:

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەلێر لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی بڵاوی کردۆتەوە، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەربارەی دەرزی گەشەی منداڵان لە تەلەڤزیۆنێک زانیاری هەڵە و چەواشەکارانەی بڵاوکردۆتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(21ی کانوونی دووەمی 2024)، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە بابەتێک بڵاوکردۆتەوە کە، لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیەوە زانیاری  پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەربارەی دەرزی گەشەی منداڵان بڵاو کراوەتەوە، گوایە چوار کاروان لە بەغداوە  نێردراوە بۆ بۆبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و سێ کاروان دابەشکراوە، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت: ئەوە یەکێکە لە کارە چەواشەکارییەکانیان کە بەردەوام ڕۆڵی چەواشەکاریان بینیوە.

لە روونکردنەوەکەدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، چوار کاروان دەرزی گەشەی منداڵان هاتووە و هەر چوار کاروان دەرزیەکە بۆ نەخۆش سەرف کراوە بەپێی فایلی نەخۆش و لە رێگای لیژنەی پسپۆڕی منداڵانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەبدروستی هەولێر، سێ کاروان بە ( 2812 ) دەرزی لە سەنتەری هێلینا بۆ ڕاهێنان و خاوەن پێداویستی تایبەت سەرفکراوە و،کاروانی  چوارەمیش بە ( 1817 ) دەرزی لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فیرکاری بۆ منداڵان سەرفکراوە، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەبەرامبەر ئەو چەواشەکاری و تەشهیرکردنە بێدەنگ نابن و داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەن.