به‌رهه‌م ساڵح ستایشی هه‌نگاوه‌كانی ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ "عه‌لی شه‌مخانی" ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆبوونه‌وه و شه‌مخانی به شانده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئێران ئاماده‌یه په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌پێبدات، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا دایڕشتووه، چونكه ئێران گومانی نییه له‌وه‌ی پارته كوردییه‌كان ده‌یانه‌وێت بگونجێن و ده‌خوازن به‌شداری كارا بكه‌ن له پێكهاته‌ی سیاسی و ئابووری عێراقێكی یه‌كگرتوودا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی"ئیرنا" ی ئێرانی، له دیداره‌دا كه به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،ستایشی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆردا ناویه‌تی و ڕایگه‌یاندووه" فراوانكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
له‌و دیداره‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و پارته كوردییه‌كان كراوه و له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی شه‌مخانی گوتوویه‌تی" په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ و مێژوویی به حزبه كوردییه‌كانمان ده‌به‌ستێته‌وه، كه باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه قوڵانه‌ش ده‌كه‌ین، ناكرێت ڕۆڵی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له یاد بكرێت.
شه‌مخانی له كاتی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ "به‌رهه‌م ساڵح" گوتوویه‌تی پێویسته سه‌رجه‌م پێكهاته عێراقییه‌كان پێكه‌وه گونجاوبن له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه‌دا، و ته‌ئكیدیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك له وڵاته بیانییه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه ناخوازن كێشه‌ی داعش چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتاییان پێبهێنرێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، شاندیكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر داوه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشتنه تاران و بریاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ل به‌رپرسانی باڵای ئیرانیدا ئه‌نجام بده‌ن.