له‌باره‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆمانۆوسكی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بەسەر کۆمپانیایه‌كی فڕۆکەوانی عێراقی بڵاوكرده‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نووسیوویه‌تی: سزاكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای پاسداران و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به‌كارهێنانی كۆمپانییانه‌یه‌كی عێراقی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پاره، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە".
ئاماژەی بەوەشدا، سزادانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغدا و هەروەها سێ سەرکردەی حزبوڵڵای عێراق لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا، رژدی وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانە دووپات دەکاتەوە، کە سوپای پاسداران و لایەنەکانی نزیک لەو سوپایە بۆ سەر عێراقییان دروست کردووە.
ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغدا سەپاند.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردووە بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە راگرتنی چالاکییە نایاساییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
ئاماژەی بەوەشدراوە، کۆمپانیا هێڵی ئاسمانی فڵای بەغدا فڕۆکەکانی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەکداران، چەک و پارە بۆ سووریا و لوبنان بۆ پاڵپشتیکردنی گرووپە میلیشیکانی ئەو دوو وڵاتە کە لەلایەن ئێرانەوە ئارستەدەکرێن.
باس لەوەشکراوە، لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023، دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی حەماس بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل، فلای بەغداد دەستی هەبوو لە گواستنەوەی سەدان چەکداری عێراقی، لەنێویاندا چەکدارانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشانکراوی ئەمەریکا و میلیشیای بە وەکالەتی ئێران بۆ پشتیوانی لە هێرشەکانی بریکارەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
اليوم، أعلنت وزارة الخزانة الأمريكية @USTreasury تصنيف شركة الطيران العراقية "فلاي بغداد" وثلاثة أعضاء من كتائب حزب الله على قائمة الجهات الداعمة للحرس الثوري الإيراني ومجموعاته الموالية في العراق وسوريا ولبنان. ويؤكد هذا القرار عزم الولايات المتحدة على التصدي للتهديد المستمر…
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) January 22, 2024