ئێران 35 ساڵ دواكه‌وتووه‌

پرۆگرامەكانی ئێران بۆ رێشەكێشكردنی ماددەی ھۆشبەر 35 ساڵ لەدوای كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتیە.

K24 – هه‌ولێر:

پرۆگرامەكانی ئێران بۆ رێشەكێشكردنی ماددەی ھۆشبەر 35 ساڵ لەدوای كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتیە.

ناوەندی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماددەی ھۆشبەر لە ئێران دەڵێت: چالاكیەكانمان بۆ رێگریكردن لە ئاڵوودەبوون بە ماددەی ھۆشبەر 35 ساڵ لەدوای كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتیە.

حەمید سەرامی راوێژكاری بەرپرسی ئەو ناوەندە بە میدیاكانی ئێرانی وتووە، 58 لەسەدی ئاڵوودەبوان بە ماددەی ھۆشبەر لە ئێران خوار تەمەنی 34 ساڵن و ھەروەھا ئاشكرایكردووە 63 لەسەدی ئەو ئاڵوودەبوانە خێزاندارن.

لە ئەنجامی راپرسیەكان لە ناخۆی ئێران، 92 لەسەدی ھاووڵاتیانی ئێران ماددەی ھۆشبەر بە ھۆكاری تێكچوونی شیرازەی بنەماڵەكان دەزانن.

رێژەی ئاڵوودەبوان بە ماددەی ھۆشبەر لە ئێران یەك ملیۆن و 325 ھەزار كەسە، بەڵام ناوەندەكانی رووبەڕوو بوونەوەی مادەی ھۆشبەر دەڵێن ئامارەكە زۆر لەوە زیاترە.

سەرامی دەشڵێت: لەدوای ھاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران 9 ھەزار تەن ماددەی ھۆشبەر له‌ناوبراوه‌.