گۆتێرێس: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ی به‌رمیله بارووتی لێهاتووه
K24 – هەولێر:
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی جه‌خت ده‌كاته‌وه، دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ كات وه‌ك ئێستا خراپ نه‌بووه. له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێت: "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ی به‌رمیله بارووتی لێهاتووه".
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌یان ملیۆن كه‌س له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریكه پشت به هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌به‌ستن، پێده‌چێت دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر بچێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، جگه له ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و روودانی ژماره‌یه‌ك كاره‌ساتی مرۆیی، جه‌نگ ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌سی سه‌ره‌وژێركرد.
جیا له‌وه‌ش ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌به‌رده‌م لووتكه‌ی باشووری كۆمه‌ڵه‌ی 77 رایگه‌یاند، جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان له ئۆكرانیا، سوودان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژیانی خه‌ڵكی وێران كرد.
گوتیشی: "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ی به‌رمیله بارووتی لێهاتووه، ده‌بێت رێگری له ته‌قینه‌وه‌ی بكرێت".
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) بە مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر هەولێر و هاووڵاتییانی سڤیلی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێک لە شەهیدەکان منداڵێکی ساوای شیرەخۆرەیە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه تاكو ئێستا جه‌نگ له نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل سه‌ریهه‌ڵدا، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له هه‌ردوولا كوژراو و برینداربوونه و ملیۆنه‌هاش ئاواره بوون.
جیا له‌وه‌ش چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ده‌ستیانكردووه به‌هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور، له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا سوپای ئه‌مه‌ریكا پێگه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی چه‌كداره حووسییه‌كانیان چه‌ندینجار بۆردومانكرد.
وێڕای بوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له باشووری لوبنان له‌نێوان چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل، كه دۆخی ناوچه‌كه‌ی ناسه‌قامگیركردووه.