ئیلۆن ماسک: ئەم ئیدارەیەی ئەمەریکا چالاکانە کۆچی نایاسایی بەرەوپێش دەبات

کۆچبەرانی مەکسیک
کۆچبەرانی مەکسیک

K24 - هەولێر

ئیلۆن ماسک، بازرگان و ملیاردێری ئەمەریکی، ئیدارەی ئەمەریکای بە پەرەپێدانی کۆچبەری نایاسایی تۆمەتبار کرد.

ئیلۆن ماسک لە پلاتفۆرمی X نووسیویەتی: "ئەم ئیدارەیە چالاکانە کۆچی نایاسایی بەرەوپێش دەبات".

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە دادگای باڵای ئەمەریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر لابردنی ئەو سیاجە دڕکاوییەی کە لەلایەن ویلایەتی تەکساسەوە بەدرێژایی سنووری مەکسیک دروستکرابوو.

لە چەند مانگی رابردوودا رءژەیەکی زۆری کۆچبەرانی نایاسایی روویان لە ئەمەریکا کردووە، کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووشدا پاسەوانی سنوور چاودێری 302 هەزار حاڵەتی دەروازەی سنووری نایاسایی کردووە، ئەمەش گەورەترین نیشاندەرە لە ماوەی یەک مانگدا.

ئەمەریکا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن هوتنە ژوورەوە و دزەکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە کۆچبەرانی نایاسایی تۆمارکردووە.