ریشی سوناك: له هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا جه‌خت ده‌كاته‌وه له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌شڵێت به‌رامبه‌ر هێرشی حوسییه‌كان دسته‌وسان نابن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی كانوونی دووه‌می 2023) ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و دوای گه‌ڕی دووه‌می هێرشه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور جه‌ختی كرده‌وه، له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور به‌رده‌وام له ئه‌گه‌ر پێویستدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌ریتانیا ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه، به‌ڵام له كاتی پێویستدا له‌نده‌ن به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك وه‌ڵامی توندی بۆ سه‌ر چه‌كداره‌كان ده‌بێت و ناتوانێت ده‌سته‌وسان بمێنێته‌وه. دووپاتیشی كرده‌وه هێرشی حوسییه‌كان به‌بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی2024، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەمەریکا و بەریتانیا و بەحرەین و چەند وڵاتێکی دیکە، رایانگەیاند، رێککەوتوون لەسەر بە ئامانجگرتنی چەند پێگەیەکی حوسییەکان لە یەمەن .
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، "شوێنی عەمبارکردنی ژێرزەمینیی حوسییەکان کراوەتە ئامانج، هەروەها ئەو شوێنانەی پەیوەستن بە توانا مووشەکییەکانی حوسییەکان و چاودێری ئاسمانی".
بەیاننامەکە روونی کردووەتەوە کە لە پێنج پارێزگای جیاواز لە یەمەن هەشت پێگەی حوسییەکان کراوەتە ئامانج و جەختیشی لەوە کردووەتەوە "لەبەرامبەر هەڕەشەکانی حوسییەکاندا دەست ناپارێزین لە بەرگریکردن و رۆیشتنی کەشتی بازرگانی لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوەکانی ئاوی جیهان".
لای خۆیەوە گرانت شاپس، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، "چوار فڕۆکەی هێزی ئاسمانی شاهانەی FGR4s Typhoon، کە لەلایەن دوو کەشتی هەڵگری ڤۆیدجەرەوە پاڵپشتی دەکرێن، لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن". گوتیشی: "فڕۆکەکان سودییان لە بۆمبیPaveway 4 وەرگرتووە بۆ ئەوەی چەند ئامانجێک لە دوو شوێنی سەربازی لە نزیک سەنعا بپێکن".
هەروەها وەزیری بەرگری بەریتانیا راشیگەیاند، ئەم هێرشە "زەرەر و زیانێکی زۆری لە حوسییەکانداوە کە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر بازرگانی جیهانی"، هەروەها جەختیشی لەسەر بەردەوامی پشتگیری‌کردن لە سەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکردەوە.