رانیه‌.. بە بەشداری ھەزاران کەس گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ ئیدانه‌ی ھێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆسەرھەولێر به‌ڕێوه‌چوو

K24 - رانیه‌:

بە بەشداری ھەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکان، لە رانیە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ ئیدانەکردنی ھێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆسەرھەولێر و دەستدرێژی وڵاتانێ دراوسێ بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەرێووە چوو.

لە گردبوونەوەکەدا ئافرەتان و پیاوان لە تەمەنە جیاوازەکان بەشداریان کرد و تێیدا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکان و شەھیدکردنی خەڵکی مەدەنی و بە ئامانج گرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتیان بە پاساوی جۆراو جۆر، داوای یەکھەڵوێستی و یەک گوتاری سیاسی وجەماوەری کرا بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی ناحەزان و رەتکردنەوەی ھەر دەستدرێژەک بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان .

گردبوونەوەی  ناڕەزایەتی بەرفراوانی دانیشتوانی سنوری ئیدارەی راپەرینە، بەرامبەر ھێرشە موشەکیەکەی ھەفتەی رابردووی سەر ھەولێر.

گردبوونەوەکە ھەزاران کەس بەشداری تێداکرد، پەیامی ئەوان ئاشتی و تەبایی ناوماڵی کوردی و ئیدانە وشەرمەزارکردنی ھێرشی ئێران بوو بۆسەر خاکی ھەرێمی کوردستان .

گردبوونەوەکە لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی رێکخرابوو، لەبەردەم ئیدارەی راپەرین یاداشتی شەرمەزارکردنی ھێرشەکانیانخوێندەوە .

ھەزاران کەس لە گردبوونەوە جەماوەریەکە بەشداریان کرد و بەبێ کێشە و ھێمنانە کۆتایی ھات ، بەشداربووان پەیامی یەکھەڵوێستی و  ئاشتیان پێبوو و شەرو گێچەڵی وڵاتانی دراسێی و ئێرانیان رەتکردەوە.

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.

لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆسەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.

67
67
87