دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر سبه‌ی له قه‌زای شێخان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هەولێر:
دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، سبه‌ی له قه‌زای شێخان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ژێر دروشمی (ب موشه‌كان مه ناترسینین و ئیرادا مه لاواز ناكه‌ن)، سبه‌ی (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) خه‌ڵكی قه‌زای شێخان خۆپیشاندانه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری دژی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
خۆپیشاندانه‌كه سبه‌ی كاتژمێر 10:30 خوله‌كی به‌یانی له سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆسەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.