هاووڵاتییانی راپەڕین داوای یەکهەڵوێستی بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی ئێران دەکەن

kurdistan24.net

K24 - رانیه‌:

بە بەشداری ھەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکان، لە رانیە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ ئیدانەکردنی ھێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆسەرھەولێر و دەستدرێژی وڵاتانێ دراوسێ بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەرێوە چوو.

لە گردبوونەوەکەدا ئافرەتان و پیاوان لە تەمەنە جیاوازەکان بەشداریان کرد و تیایدا وێرای ئیدانەکردنی ھێرشەکان و شەھیدکردنی خەڵکی مەدەنی و بە ئامانج گرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان بە پاساوی جۆراو جۆر، داوای یەکھەڵوێستی و یەک گوتاری سیاسی وجەماوەری کرا بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی ناحەزان و رەتکردنەوەی ھەر دەستدرێژیەک بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان.