بارسێلۆنا ترسی خۆی لە ڤاڵڤێردی راگەیاند

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا دوای بردنەوەی لە سالامانکای پلە سێ و گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەمجارەیان لەم قۆناغە لە دەرەوەی یاریگای خۆی سبەی چوارشەممە رووبەڕووی ئاتڵێتیک بیلباو دەبێتەوە، چاڤی هێرناندێز ترسی لە راهێنەری بلباو هەیە و پێیوایە كێشەیان بۆ دروست دەبێت.
بارسێلۆنا لە دوو قۆناغی رابردووی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە جامی شای ئیسپانیا یاریی کردووە، ئەم یارییەشیان دەبێتە سێیەم یاریی لە  دەرەوەی یاریگای خۆی و لە جامەکە رووبەڕووی رکابەرەکانی ببێتەوە، لە دوو یاریی رابردووش بردنەوەیان بەدەستهێناوە.
بلاوگرانا لە دوو قۆناغی رابردووشی لە جامی شای ئیسپانیا، هەرگیز بەرامبەر یانە گەورەکان، واتە یانەکانی لالیگا یاریی نەکردووە، لە قۆناغی یەکەم بەرامبەر بارباسترۆی پلە چوار بوو کە توانی بە ئەستەم بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە، هەروەها یاریی دووەمیشی بەرامبەر سالامانکای پلە سێ بوو.

چاڤی ترسی لە ڤاڵڤێردی هەیە
چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا، پێش یارییەکە رایگەیاند، یارییەکەی بەرامبەری بیلباو بۆ ئەوان ئاسان نابێت و گوتیشی تیپی بەرامبەر خاوەنی راهێنەرێکی باشن و رەنگە کێشەی گەورەیان بۆ دروست بکەن، راهێنەرەکەی بلاوگرانا باسی لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەش کرد.
چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا پێیوایە باشترین رێگا بۆ سەركەوتن كۆنترۆڵكردنی تۆپە، دەشڵێت: بلباو هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی لە سەرەتای یارییەكە فشار لەسەر ئێمە دروست بكات، دەشڵێت: لە یارییەکانی رابردووش هەر بەم شێوازە یارییان کردووە.
چاڤی گوتیشی: ئەوان خاوەنی راهێنەرێکی زۆر باشن، ئێرنیستۆ ڤالڤێردی یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان، بۆیە یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات. 
سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانیش، چاڤی هێرناندێز ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەوان لە بارودۆخێكی زۆر قورس دان بەهۆی ئەو کێشانەی رووبەڕوومان بونەتەوە، بۆیە زۆر ئەستەمە بتوانین یاریزانی نوێ لەم زستانە بگوازینەوە، دەشڵێت:  دەمانەوێت بەم پێكهاتەیە ریزەكانمان رێكبخەینەوە و کار لەسەر ئەو یاریزانانە بکەین کە لەبەردەستماندایە''.
ئامارەكانی بارسێلۆنا لە بلباو باشترە
بارسێلۆنا بەم دواییە ئامارێکی باشی بەرامبەر ئاتڵێتیک بیلباو تۆمار کردووە، ئەو یانەیە لە دوایین 4 یاریی هیچ یارییەکی بەرامبەر یانەکەی هەرێمی باسک نەدۆڕاندووە، لەو چوار یارییەش 10 گۆڵیان کردووە و هیچ گۆڵێکیان لێنەکراوە و لە هەر چوار یارییەکە کلین شیتیان کردووە.

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری بارسێلۆنا
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری بارسێلۆنا