فه‌ره‌نسا نێوه‌ندگيرى ئێران و سعووديه‌ ده‌كات

فەرەنسا لە كەیسی رووداوەكەی مينا، نێوەندگیری ئێران و سعودیە دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

فەرەنسا لە كەیسی رووداوەكەی مينا، نێوەندگیری ئێران و سعودیە دەكات.

ئێران بۆ وەرگرتنی قه‌ره‌بووى كوژراوانی رووداوەكەی مينا لە سعودیە داوای ھاوكاری لە فەرەنسا دەكات.

سەعید ئەوحەدی، سەرۆكی رێكخراوی حەجی ئێران رایگەیاند، شاندێكی ئێرانی سەردانی فەرەنسا دەكات تا لە رێگەی ئەو وڵاتەوە قه‌ره‌بووى كوژراوانی رووداوەكەی حەجی ساڵی رابردوو لە سعودیە وەربگرێتەوە.

گوتيشى: فەرەنسا لە كەیسی رووداوەكەی مينا نێوەندگیری ئێران و سعودیە دەكات.

ساڵی رابردوو لە رێورەسمی حەج لە مينا، 460 حاجی ئێرانی كوژران كە بووە ھۆی ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی سعودیە و ئێرانیش سعودیە بە كەمتەرخەمی لەو بارەوە تۆمەتبار دەكات. ئەمساڵیش سعودیە بەھۆی پابەند نەبوونی ئێران بە رێككەوتنی وڵاتانی ئیسلامی رێگەی نەدا ھاووڵاتیانی ئێرانی بەشداری لە رێورەسمی حەجدا بكەن.