ئەمەریکا پێگەکانی حیزبوڵڵای لەنێو عێراق بۆردوومانکرد

Kurdistan24 هه‌ولێر
بۆردومانی ئاسمانیی
بۆردومانی ئاسمانیی

K24 – هەولێر:

ئەمەریکا ژمارەیەک بنکە و بارەگای گرووپی حیزبوڵڵای عێراقی کە سەر به حەشدی شەعبییە بۆردوومانکرد. میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش دەڵێن، هێرشەکان قوربانییان لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و لە تۆڵەی زنجیرەک هێرش بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و ناوچەکە؛ هێزەکانیان سێ بنکەی سەر بە گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵا کە "لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت" لەنێو عێراق بۆردوومان کردووە.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش دەڵێن، ئەو بنکانەی حیزبوڵڵا لە ئەنبار و بابل بۆردوومانکراون و، بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراو و برینداربوون.

بەگوێرە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، ئەو بنکە و دامەزراوەیە لەلایەن میلیشیاکانی کەتایب حزبوڵڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران بەکارهێنراون. ئەم هێرشانە بارەگاکانی KH و شوێنی هەڵگرتن و مەشق و ڕاهێنانیان کردووەتە ئامانج