دانیشتووانی شێخان بۆ ئێران: دەتوانن بمانکوژن بەڵام ناتوانن ئیرادەمان لێبستینن

kurdistan24.net

K24 – هەولێر

چین و توێژە جیاوازەکان لە تەواوی پێکهاتە نەتەوە و ئایینییەکانی دانیشتووی شێخان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهید ژینا دزەیی، هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر شەرمەزار دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24ی کانوونی دووەمی 2024)، لە خۆپیشاندانێکی فراواندا، دانیشتووانی شێخان ئیدانەی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی لە هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدو شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

خۆپیشاندەران کە لە هاووڵاتییانی کورد، ئێزدی، کریستیان و عەرەب بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی هێرشە مووشەکییە و ئاڵای کوردستان، ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانیان کرد، داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە سنووردانانێک لەبەردەم دەستدرێژییەکانی سوپای پاسداران دابنێت و حکومەتی عێراقیش هەڵوێستی جیدی بەرامبەر بە هێرشەکە هەبێت.