بە وێنە؛ خۆپیشاندانی خەڵکی گەرمیان لە دژی هێرشەکەی سەر هەولێر
K24 - هەولێر
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-01-2024، خۆپیشاندانی بەرفراوانی هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەستیپێکرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.