ئه‌كره‌م ساڵح: هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر سته‌مێكی گه‌وره‌یه
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی لقی وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشی مووشه‌كی بالیستی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌رێمه ئارامه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك نییه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری گه‌رمیان بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشی مووشه‌كی بالیستی بۆ سه‌ر هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سڤیل به كوردستان24ـێ راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌رێمه ئارامه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك نییه.
هه‌روه‌ها ئه‌كرم ساڵح باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر زیانی بۆ ناوچه‌كه نییه، به‌ڵكو هۆكاری سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه.
به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران سته‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان و هیچ پاساوێكی بۆ نییه.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.