رێگەی زیاتر له 1200 گوند و ناوچەی باکووری کوردستان بەهۆی بەفرهوه داخراون
K24 - هەولێر:
دوو رۆژە بەفربارین بەتایبەتی لە باکووری کوردستان چڕبووەتەوە و بەو هۆیەوە لە شەوی رابردووهوه رێگەی زیاتر لە 1245 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کردنەوەی رێگاکان دەدەن، تیمە پزیشکییەکانیش لە ئەگەری بوونی حاڵەتی بەپەلە لەو گوندانە لەگەڵ تیمەکانی بەرگری شارستانین.
گوند و ناوچەکان کەوتوونەتە شەش پارێزگای باکووری کوردستان، هاوکات لە پارێزگای وان 429، بەدلیس 266، جۆلەمێرگ 100، مووش 241، ئیدر 24، ئاگری 152 و لە سیواسیش 33 رێگا داخراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی، لە هەکاری 182 سانتیمەتر بەفر باریوە و بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە. چاوەڕێ دەکرێت شەپۆلی بەفربارین تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.