حکومەتی ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی حکومەتی عێراقی دەکات

فوئاد حوسێن
فوئاد حوسێن

K24-هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستە حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام ناوەڕۆکی نامەکەی ئاشکرا نەکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(24 ی کانوونی دووەمی 2024)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمریکا نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە، بێ ئەوەی ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا ئاشکرا بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له‌ ئیلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كردووە و، له‌ دیدارێكدا نامه‌یه‌كی گرنگی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای بۆ حكومه‌تی عێراق پێگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە، هیچ روون نییە حکومەتی عێراقی چۆن و بە چ شێوازێک وەڵامی نامەکەی حکومەتی ئەمریکا دەداتەوە، بەڵام ئاشکرایکردووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست دەگرنە بەر پاشی ئەو نامەیە.

ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 12:15 خولەکی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانیان لە وەڵامی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، سێ ناوەندی میلیشیاکانی حزبوڵڵا و گرووپەکانی دیکەی سەر بە ئێرانی لە عێراق بۆردومانکردووە.

دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کاتژمێر 12:15 خولەک ئەنجامدرا، سێ پێگەی حزبوڵڵای عێراقی لە ناوچەی جەرەفولسەخر لە بابل لەگەڵ قائیم لە ئەنبار کردووەتە ئامانج کە سوێنی مەشقی سەربازانی ئزبوڵڵای عێراقی بووە.