ئاواره عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی هه‌ریر بۆ فه‌لوجه خۆپیشاندانیان كرد
K24 - هه‌ریر، ته‌یفوور محه‌ممه‌د:
ئاواره‌عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی شاره‌دێی هه‌ریری سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان ڕێكخست و داوایانكرد گه‌مارۆی سه‌ر فه‌لوجه هه‌ڵبگیرێت.
كه‌مال عه‌لی یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان به كوردستان24 گوت: "فه‌لوجه به برسییه‌تی ده‌كوژرێت".
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند ئاواره‌عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی هه‌ریر له‌چوارهه‌زار خێزان پێكدین و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سنووری پارێزگای رومادین.
له رۆژی 7ی ئه‌م مانگه رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ داوای له هێزه‌كانی عێراق كردبوو رێگا بده‌ن یارمه‌تییه‌كان بنێردرێنه ناو فه‌لوجه.
ئه‌و رێكخراوه گوتی: خۆراك و ده‌رمان له‌و شاره زۆر كه‌م بووه و ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی دووچاری كه‌می خۆراك و ده‌رمان بوونه‌ته‌وه.
له رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ش پڕۆگرامی خۆراكیی جیهان WFP له راپۆرتێكدا گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئابلووقه له فه‌لوجه بۆ سێیه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌كتر..هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ باشبوون له مانگی ئادار تۆمار نه‌كراوه".
ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر گوتی: "نرخی خۆراك هێشتا زۆر به‌رزه، ئه‌مباره‌كانیش له فرۆشگا‌كان و ماڵانیش ده‌ستیپێكردووه ته‌واو بێت".
پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی روونیشیكرده‌وه: "له مانگی ئاداری رابردوو نرخی ئارد شه‌ش ئه‌وه‌نده به به‌راورد به مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو زیاتربووه".
م.ح