هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت داوا له وڵاتان ده‌كات رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن
K24 - هەولێر:
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوا له وڵاتان ده‌كات رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبووه‌وه و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له وڵاتان كردووه رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكریت بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانیان له عێراق.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، زیاتر له لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر خاكی عێراق.
هه‌ر ئه‌م شه‌و، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تێیدا دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دوژمنكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر عێراق" كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌ر سه‌روه‌ری عێراقه، تاوتوێ كراوه و جه‌خت كراوه‌ته له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی سیاسی، دیپلۆماسی و ئه‌منی پێویست بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی.
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردن و پاراستنی ئاسایشی ته‌واوی عێراق كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت به‌رنامه و پلانی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی جێبه‌جێ بكات.
هاوكات ئه‌م شه‌و، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێنێته‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سێ باره‌گای میلیشیانیان له عێراق كردووه‌ته ئامانج.
روونیشیكرده‌وه، به ئامانجگرتنی ئه‌و سێ باره‌گایه‌ی میلیشیا عێراقییه‌كان له وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان بووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
شه‌وی 23ـی كانوونی دووه‌می 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و لە تۆڵەی زنجیرەک هێرش بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و ناوچەکە؛ هێزەکانیان سێ بنکەی سەر بە گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵا کە "لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت" لەنێو عێراق بۆردوومان کردووە.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئەو بنکانەی حیزبوڵڵا لە ئەنبار و بابل بۆردوومانکراون و، بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراو و برینداربوون.
بەگوێرە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، ئەو بنکە و دامەزراوەیە لەلایەن میلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران بەکارهێنراون. ئەم هێرشانە بارەگاکانی KH و شوێنی هەڵگرتن و مەشق و ڕاهێنانیان کردووەتە ئامانج.