به‌شێكی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ حكومه‌تی عێراقی ئاشكرابوو
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق په‌یوه‌سته به كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق چه‌ند مانگێك بۆ چه‌ند ساڵێكی ده‌وێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، واشنتن و به‌غدا له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆدان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئەمڕۆ چوارشەممە(24 ی کانوونی دووەمی 2024)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمه‌ریکا له رێگه‌ی ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا نامەیەکی ئاراستەی حکومەتی عێراقی کرد، بێ ئەوەی ناوەرۆکی نامەکە ئاشکرا بکات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمه‌ریکا کۆ دەبێتەوە، هیچ روون نییە حکومەتی عێراقی چۆن و بە چ شێوازێک وەڵامی نامەکەی حکومەتی ئەمه‌ریکا دەداتەوە، بەڵام ئاشکرایکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست دەگرنە بەر پاشی ئەو نامەیە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له وڵاتان كردووه رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه شكردووه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانیان له عێراق.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تێیدا دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانی عێراق تاووتوێ كرا.