وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: دەبێت هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هاوپەیمانان رابگیرێت

کۆنفرانسی هاوبەشی رۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئیسپانیا - بەغدا
کۆنفرانسی هاوبەشی رۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئیسپانیا - بەغدا

 K24- هەولێر

خۆسێ مانوێل، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە بەغدا رایگەیاند، دەبێت هێرشی گروپە میلیشیاکان بۆ سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رابگیریت.

لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، خۆسێ مانوێل ئالبارێز وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا رایگەیاند، پێویستە هێرشەکانی سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق رابگیرێت.

راشیگەیاند، لە سەر داوای حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتوونەتە ئەم وڵاتە، هەرکاتێکیش حکومەتی عێراق داوایان لێبکات ئامادەن بکشێنەوە.

خۆسێ مانوێل گوتیشی: ئیسپانیا مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ پاراستنی سەروەری خاکەکەی، لەم دۆخەشدا هاوشانی عێراق دوەستینەوە، بەڵام لە هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زۆر نیگەرانین.

گوتیشی: پابەندین بەدابینکردنی سەقامگیری عێراق لەرێگەی بوونی سەربازەکانمان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆیە پێویستە هێرشی سەر هێزە بیانییەکان لە عێراق بوەستێنرێن.