وەزیری کشتوکاڵ: چوار بەنداوی نوێی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان رێککەوتنیان کردووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-01-2024، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان رێککەوتنیان کردووە و، ئەمساڵ دەست بە دروستکردنییان دەکرێت.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری قەیرانەکان هەشت بەنداوی مامناوەندی دروستکردووە، بەردەوامیش دەبن لە گلدانەوەی ئاو لە رێگەی دروستکردنی پۆندەوە.

لە هەرێمی کوردستان بە گشتی 23 بەنداو هەن؛ بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری تر سوودیان لێ وەردەگیرێت.

ئەو هەنگاوانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگاریکردنە لە ئاو و خۆپاراستنە لە کاریگەرییەکانی وشکەساڵی.