بانکی ناوەندی تورکیا جارێکی دیکە رێژەی سووی زیادکرد

بانکی ناوەندی تورکیا
بانکی ناوەندی تورکیا

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندی تورکیا راگەیاند، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسانی زیاتر لە ئابووری وڵاتەکە، ناچاربوون جارێکی دیکە رێژەی سوو زیاد بکەن.

بەگوێرەی تازەترین بڕیاری بانکی ناوەندی تورکیا، سووی قەرزە بانکییەکانی بەڕێژەی 2.5 زیادکردووە، بەمەش زیادبوونی سووەکان لە 42.5% بۆ 45% بەرزبووەوە، بانکەکە ئاماژەیداوە، ئەو رێژە زیادکردنە بۆ ئەم قۆناغە گونجاوە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسانی زیاتر، بڕیارەکەش تا ئەو کاتە بەرکار دەبێت، کە پێویست بێت.

لە حەوت مانگی رابردوودا بانکی ناوەندی تورکیا لە چوارچێوەی حەوت کۆبوونەوەی مانگانەدا گۆڕانکاریی زیادکردنی لە رێژەی سووکردووە، یەکەم کۆبوونەوەشی بۆ مانگی حوزەیرانی 2023 دەگەڕێتەوەو بە 650 خاڵ سووی بەرکردەوە، کە رێژەکەی 6.5% لە ماوەی ئەو حەوت مانگەدا بەشێوەی تێکڕا رێژەی سووی قەرزە بانکییەکان بە رێژەی %24 زیادی کردووە.