ئامانج ره‌حیم: پێویسته مووچه بخرێته ناو بودجه‌ی حاكیمه
K24 - هەولێر:
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به پێویستی ده‌زانێت پرسی چاره‌سه‌ركردنی مووچه له كۆی ناكۆكییه‌كانی دیكه‌ی ناو یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق جیا بكرێته‌وه و پێویستیش ده‌كات، مووچه بخرێته سه‌ر بوودجه‌ی حاكیمه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 به پێویستی زانی پرسی چاره‌سه‌ركردنی مووچه له كۆی ناكۆكییه‌كانی دیكه‌ی ناو یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق جیا بكرێته‌وه.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ركردنی مووچه له یاسای بوودجه‌دا، پێویسته مووچه بخرێته سه‌ر بوودجه‌ی حاكیمه و وابه‌سته نه‌كرێت به پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. جه‌ختیشیكرده‌وه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان وه‌ربگرن چونكه ئه‌وان له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان ئه‌ركی وه‌زیفیان به‌جێهێناوه.
ئامانج ره‌حیم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ئه‌و بنه‌مایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیشه‌وه قبووڵ كراوه، به‌ڵام رێكاری پێویسته و ئه‌و كۆنووسه هاوبه‌شه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی واژۆ كراوه، ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت و پڕۆژه‌ی یاسای هه‌مواركراوی بوودجه‌ی گشتی له‌وێ به‌رجه‌سته بكرێت و دواتر بۆ په‌سندكردنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، ئێستا په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكی نییه، بۆیه پێشتر ده‌بێت سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت ئینجا له دانیشتنی دووه‌مدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه ده‌درێت.