وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەدا، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە خوێندنەوە بۆ مامۆستایان و قوتابییان، پلاتفۆڕمی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی (E-ktebxana)ـی دامەزراندوە و مانگی داهاتوو رادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە خوێندنەوە  بۆ مامۆستایان و قوتابییان، وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆرمی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی (E-ktebxana)ـی دامەزراندوە کە مانگی داهاتوو رادەگەیەندرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پلاتفۆڕمەکە بە جۆرێکە کە بەشێوازی چارت و نووسین ژمارەی پەڕە خوێندراو و کتێبە خوێندراوەکان لە هەر مانگێک دەخاتەڕوو بۆ بەکارهێنەران، هەروەها هەموو مامۆستا و قوتابییەك بە کۆدی تایبەتی خۆی دەتوانێت سوود لە کتێب و بڵاوکراوە پەروەردەییەکان وەربگرێت.

وەزارەتی پەروەردە داوا لەو کەسانە دەکات کە کتێب، توێژینەوەی زانستی، ماستەرنامە و دکتۆرانامەیان هەیە بە زمانەکانی کوردی شێوەزاری (سۆرانی-بادینی)، زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لە هەر بوارێکی پەروەردەیی و فێرکاریی دەتوانن تا رێککەوتی 8ـی 2ـی 2024 بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ ئەو ئیمێڵە [email protected] بەمەبەستی ئەپلۆدکردنی بۆ پلاتفۆرمەکە تاوەکو مامۆستایان سوودمەندبن لە خوێندنەوەیان.

هاوکات ئەوەش روونکراوەتەوە ناردنەکە پێویستە بە شێوازی پی دی ئێف (PDF)بێت و پوختەیەکی  لەبارەوە بنوسرێت کە لە چ بوارێکە ، بەنموونە (توێژینەوەی پەروەردەی/ چیرۆکی منداڵان/ رێگەکانی وانەوتنەوە/ کیمیا/ فیزیا/ یان هەر بابەتێکی دیکەی پەروەردەیی و فێرکاری).

ەر