دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان
لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان

K24 - هەولێر:

دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 21:07، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

هەفتەی رابردووش، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 23:06، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 05:05، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون، تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

لە کاتێکدا درەنگانی شەوی (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران، بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، کە بووە هۆی شەهیدبوونی چوار هاووڵاتی سڤیل و شەش هاووڵاتی دیکەش بریندارن، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوتووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 18:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

هەروەها رۆژی چوارشەممە (10ی کانوونی دووەمی 2024) بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر: 20:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

رۆژی (5ـی کانوونی دووەمی 2024) کاتژمێر 16:29، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکاردەهات.

هه‌روه‌ها دژەتیرۆری کوردستان رایگه‌یاندبوو، رۆژی (2ـی کانوونی دووەمی 2024) کاتژمێر 9:52، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

پێشتریش لە رۆژی (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 16:54، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە. لە کاتێکدا لە رۆژی 30ـی کانوونی یەکەمی 2023) بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایان کردبووە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر و هیچ زیانی گیانی نەبوو.

هەروەها رۆژی (27ـی کانوونی یەکەمی 2023) بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: کاتژمێر 19:50، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە. هاوکات لە رۆژی (25ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 16:03، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی دژەتیرۆری کوردستان: رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 18:05، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

رۆژی (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە ئەو لایەنانە و حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، چونکە ئەم گرووپە لە یاسادەرچووانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەر چاوی حکومەتی عێراقەوە هاتووچۆ دەکەن و چەک و مووشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان".