ئاندی مارای قۆناخێكی دیكه‌ی ئۆڵمپیكی بڕی
له كێبڕكێیه‌كانی تێنسی ئۆڵمپیكی ریۆ، ئاندی مارای بۆ قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه سه‌ركه‌وت.
مارای پۆلێنكراوی دووه‌می جیهانی، به ئاستێكی به‌رز رووبه‌ڕووی خوان مۆناكۆی تێنسزانی ئارجێنتینا بووه كه له پله‌ی 107ـی پۆلینی جیهانی دێت و یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێ‌وڵام لێ برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش (6 ـ3) و (6 ـ1) بوون.
به‌م ئه‌نجامه، ئاندای مارای پاڵه‌وانی وێبڵدۆنی 2016، هاوشان له‌گه‌ڵ كی نیشیكۆری ژاپۆنی و گایل مۆنفیسی فره‌نسا بۆ قۆناخی 16ـی ئۆڵمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 سه‌ركه‌وت.