بایدن كه‌سێكی دیكه له شوێنی رۆمانۆوسكی بۆ پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كاندید ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌سێكی دیكه له شوێنی ئیلینا رۆمانۆوسكی بۆ پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كاندید ده‌كات، كه له چینی وه‌زیره پیشه‌گه‌ره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024) پێگه‌ی فه‌رمی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیازی خۆی ئاشكرا كردووه كه تریسی ئان جاكۆبسۆن له شوێنی ئیلینا رۆمانۆوسكی بۆ پۆستی باڵیۆزی باڵا و رێگه‌پێدراوی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كاندید ده‌كات.
جاكۆبسۆن ئه‌ندامی پیشه‌گه‌رییه له خزمه‌تگوزاری باڵای ده‌ره‌وه و له چینی وه‌زیره پیشه‌گه‌ره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت. له‌م دواییانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌سیوپیا، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كه‌یدا باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی بووه له تاجیكستان، توركمانستان و كۆسۆڤۆ، هاوكات جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه له ریجای پایته‌ختی لاتیڤیا.
ناوبراو له‌دایكبووی ساڵی 1965ـه و بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسی له زانكۆی جۆنز هۆبكنز و ماسته‌ری له كۆلێژی زانسته نێوده‌وڵه‌تییه پێشكه‌وتووكان له هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ستهێناوه.
به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كانیدا چه‌ندان خه‌ڵاتی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێ به‌خشراوه، له‌وانه دوو خه‌ڵات له ئاستی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌روه‌ها میدالیای ئاشتی، دیموكراتی و مرۆڤایه‌تی "ئیبراهیم رۆگۆڤا"ـی له كۆسۆڤۆ پێ دراوه.
رۆژی پێنجشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2024، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو پرۆسەیەی ئەمەریكا و عێراق لە دیالۆگی هەماهەنگی هاوبەشی ئاسایشی نێوانیان لە مانگی ئابی 2023 لە واشنتن دەستیانپێكردووە، لە رۆژانی داهاتوو كۆبوونەوەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربازی ئەمەریكا و عێراق دەستپێدەكەن.
ئۆستن ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئەمە هاوكار دەبێت بۆ دروستكردنی هاوبەشی بەردەوامی نێوانمان لە بواری ئاسایش، لەسەر بنەمای ئەو سەركەوتنانەی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ كەمپەینی دژی داعش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدەستیهێناوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش پابەندی خۆی بە پاراستنی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتدەكاتەوە و ئاماژەبەوەش دەكات، گفتوگۆکانیشیان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای سەربازی بۆ هەڵسانگادنی مەترسی داعش و دیاریکردنی خشتەیەکی كاتی بۆ ماوەی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق سەرکەوتوو بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەست بە کەمکردنەوەی ژمارەی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانی نێوەدوڵەتی لە دژی داعش دەکرێت و کار دەكەن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکە سەربازییەکانیان لە عێراق. لە و ماوەیەشدا، حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رێگریکردن لە تەشەنەکردن و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی (24ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمەریکا نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە، بێ ئەوەی ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمەریکا ئاشکرا بکات و ئاماژەی بەوەشکرد، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له ئیلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردووە و، له دیدارێكدا نامه‌یه‌كی گرنگی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای بۆ حكومه‌تی عێراق پێگه‌یاندووە.