کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت

بارانبارین
بارانبارین

K24 – هەولێر:

کەشناسی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و پێشبینی کردووە لە هەولێر، دهۆک، راپەڕین، کۆیە، ئاکرێ و بەردەڕەش بارانبارین بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا، ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى دەکرێ لە دواى نیوەشەوەوە، نمەباران و بارانى مامناوەند ببارێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لەو شارۆچکانەى کە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانەوە نزیکن.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ناوچانەى کە پێشبینى دەکرێت رێژیەکى زیاتر بارانى لێببارێت ئەمانەن؛ سنوورى دهۆک و ئاکرێ و بەردەڕەش و هەولێر هەروەها کۆیە و ڕاپەڕین لە کاتەکانى بەیانیدا.

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم / ملم

هەولێر 0.8

پیرمام 1.0

سلێمانى 0.5

چەمچەماڵ 0.5

شەمامک 1.4

دهۆک 2.1

زاخۆ 8.5

ئاکرێ 0.2

ئامێدى 10.0

بامەرنێ 7.4

بارزان 2.0

بازیان 0.2

ماوەت 0.2

خەبات 3.6

مانگیش 5.4

سۆران 0.2

مێرگەسور 1.0