زاناکانی سوودان هۆشداری لە ناوچوونی بانکی تۆوی کشتوکاڵی دەدەن

پیاز
پیاز

K24 - هەولێر

زاناکان و توێژەرانی سوودانی بانگەوازێکیان بۆ رزگارکردنی سامانی رووەک و تۆو و "بانکی ناوەندی تۆوی کشتوکاڵی" سەر بە دەستەی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە شاری "وەد مەدەنی" پایتەختی هەرێمی جەزیرە، لە ناوەندی وڵاتەکەدا، هەروەها ئەو مەترسییانەی کە لە ئەنجامی جەنگەکەدا رووبەڕووی دەبنەوە، بەمەش بانکێکی سەرەکی تەرخانکراوە بۆ پاراستنی نموونەی تۆوەکان لە سوودان.

 لە راپۆرتێکی رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"دا هاتووە، دەستەی توێژینەوەی کشتوکاڵی سوودان لە ساڵی 1902 دامەزراوە، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی ئەو تەکنەلۆجیا و سیستەمی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی بەرووبووم و دڵنیابوون لە ئاسایشی خۆراک و گەڕان بەدوای توانای کشتوکاڵی لە ژمارەیەک ناوچەی وڵاتدا، هەروەها لە شوێنە گرنگەکانی دەستەکە، بانکی جین و تۆوی سوودان هەیە کە نمونەی بۆماوەیی تۆوەکان لەخۆدەگرێت کە زیاتر لە سەدەیەک لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و بە "میراتێکی زانستی کە بە نرخ ناخەملێندرێت" دادەنرێت.

 ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیشتنی شەڕی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بۆ ویلایەتی جەزیرە، دەستەکە تووشی کردەوەی تێکدەرانە بووەتەوە، هەروەها ترسێکی زۆر هەیە کە سەدان نمونەی بۆماوەیی تۆوی سوودان لە ناو بچێت و زیانیان پێ بگات بەهۆی ئەو زیانانەی بەر بانکەکە و باڵاخانەکانی دەستەکە کەوتوون، هەروەها بە هۆی پشتگوێخستنی دەستەکە، ساڵانێکە کۆچی زانایان و پسپۆڕان، دەستیپێکردووە و سپاردنی کاروبارەکانیان بە دڵسۆزانی عومەر بەشیر سپاردووە.

محەمەد سافی، رووەکزانی سوودانی کە لە سوید دادەنیشێت، بانگەوازێکی بۆ کۆمەڵگە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان کرد بۆ رزگارکردنی بانکە سەرەکییەکەی وڵاتەکە لە لەناوچوون و وێرانکردن و ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی لێکۆڵینەوەی زانستی کشتوکاڵی دەبنەوە، بەپێی داواکارییەکەی سافی کە لەسەر پلاتفۆرمی هەواڵی پیشەیی توێژینەوە دەستی بڵاوکراوەتەوە، ناوەندی جینی بانکی سەنتەری پاراستن و توێژینەوەی سەرچاوە بۆماوەییەکانی رووەکی کشتوکاڵی رووبەڕووی هەڕەشەیەکی بێ وێنە دەبێتەوە، و پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ گواستنەوەی وێستگەکە.

سافی، هۆشداری دەدات لە لەدەستدانی هەمەجۆری تۆوە بۆماوەییەکانی سوودان، کە زیان بە هەستانەوەی کشتوکاڵ دەگەیەنێت و هەڕەشە لە سیستەمی خۆراکی جیهانی دەکات، چونکە سوودان سەرچاوەی زۆرێک لە دانەوێڵە سەرەکییەکانە، بەگوێرەی راپۆرتێکی "ریسێرچ پرۆفیشناڵ نیوز"، بانکی جینی رووەک زیاتر لە 15 هەزار نموونەی تێدایە، لەوانە تۆوی خۆراک و کەلوپەلی کشتوکاڵی وەک "شوتی ق گەنمەشامی و هەندێک بەروبومی دیکە".

دەستەی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە سوودان، رووبەڕووی هێرشی تۆپخانە و بۆردومانی ئاسمانی و بڕینی کارەبا بووەتەوە، لە کاتێکدا کارمەندان و کرێکاران هەوڵ دەدەن بەرهەمەکان بیانپارێزن، هەروەها مەترسییەکان هێشتا لەسەر نموونەکانی ژوورە ساردە تایبەتەکان هەیە، سافی گوتیشی: "بەفرگرەوە قووڵەکان کە تۆوەکانیان تێدابوو تاڵانکراون، چونکە تۆوەکان لە زەرفێکی ئەلەمنیۆمدا هەڵگیراون، کە بۆ چەند مانگێک بە گونجاوی دەمێننەوە".

کەسێک کە خۆی بە تەکنیکی دەستەکە ناساندووە، بەناوی "فەزل عەبدوڵڵا" لە گرتە ڤیدیۆییەکدا گوتی: "ماڵەکەم لەناو دەستەکە بەجێنەهێشتووە، دەشڵێت: بە شایەتی ئێمە و لەبەرچاوی ئێمە، دەستەکە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەرەوە وێرانکرا".

لە 15ـی نیسانی ساڵی رابردوو، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا روویدا، کە بە هەزاران کەس کوژراوە و نزیکە 10 ملیۆن کەسیش ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوە بوونە.