سۆران...لە یادی راپەڕین و رۆژی جلی كوردی چەندین چالاكی ئەنجامدران

گەنجان دەستكەوتەكانی راپەڕین بە گرنگ وەسف دەكەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a46b27a7-0ea2-40ec-8867-a2530009d2e3/raperini%20soran.ism/manifest

K24 - سۆران:

لە یادی راپەڕینی سۆران و رواندز و رۆژی جلی كوردی چین و توێژەكانی سۆران چەندین چالاكی جۆرا و جۆریان ئەنجامدا و دەستكەوتەكانی راپەڕین بەرز دەنرخێنن.

ھاوكات لە گەڵ رۆژی جلی كوردی ئەمڕۆ یادی 25ساڵەی راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵك ھەردوو شارۆچكەی سۆران و رواندزە كە لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا دژی دامودەزگاكانی رژێمی بەعس راپەڕین، بەم بۆنەیەوە چین و توێژەكانی ئەو ناوچەیە جلی كوردیان پۆشی و چەندین چالاكیان ئەنجامدا.

ھەروەھا دانیشتووانی دەڤەری سۆران لەو رۆژەدا دەستكەوتەكانی راپەڕین بە گرنگ وەسف دەكەن و سڵاو ئاراستەی پێشمەرگەكان دەكەن كە ئێستا بۆ پاراستنی نیشتمان لە سەنگەرەكانی بەرگریدان.