رۆمانۆوسكی: یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربازی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام درا
K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گرووپه‌كانی كاری سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئه‌نجام درا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌لینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تۆڕی (ئێكس) بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گرووپه‌كانی كاری سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی ئه‌نجام درا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا و عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ قۆناغی هاوبه‌شی ئه‌منی دووقۆڵی درێژخایه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای هاوبه‌شی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م هه‌نگاویان ناوه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بتوانن زنجیره‌یه‌ك هاوبه‌شی بكه‌ن له كۆی كار و ره‌زامه‌ندی دوولایه‌نه بۆ هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی هۆكاره‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌سه‌ر عێراق، پێویستییه‌كانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و پاشانیش توانای هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق.
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له‌میانی گفتوگۆكاندا هه‌ردوولا كار ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی بارودۆخی پێویست بۆ ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ شەممە، بە پاڵپشتیی سوودانی، کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا "بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان، دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر بەهێزترین گرووپە تیرۆریستییەکانی جیهان" دەستیانپێکرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پسپۆڕە سەربازییەکان ئەرکی کۆتاییهێنان بە "ئەرکە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دوای دەیەیەک لە کارکردن و ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە دژی داعش بەدەستدەهات" لە ئەستۆ دەگرن.