پانیڵێك ده‌رباره‌ی پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان سازكرا

چوار كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌ی پانێڵه‌كه‌ بوون
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/427df858-932b-468b-b4da-84e84fa218bf/panel%20soran.ism/manifest

K24 ـ سۆران

چوار كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌ی پانێڵه‌كه‌ بوون

له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی رێكخستنه نا حكومییه‌كان و زانكۆی سۆران،‌ پانێڵێك ده‌رباه‌ری پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان سازكراو چوار كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی له‌ هه‌رچوار پارچه‌كانی كوردستان به‌شدارییان تێدا كرد.

پرسی ریفراندۆم و شرۆڤه‌كردنی قۆناغی ئێستای باشووری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه‌ڕۆكی پانێڵه‌كه‌ بوون، شاره‌زایانی به‌شداربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكبوون كه‌ قۆناغی ئێستای كوردستان تێيدا تێپه‌ڕده‌بێت گونجاوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

شاره‌زاییه‌كی بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی، بۆچوونی وایه‌ كه‌ باشووری كوردستان خاوه‌ن زۆرێك له‌و بنه‌مایانه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك پێویستن.

پسپۆڕێكی سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تیش پێیوایه ئه‌نجامدانی راپرسی و دواتریش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان كاریگه‌ری ئه‌رینی له‌سه‌ر پارچه‌كانی ديكه‌ی كوردستان ده‌بێت.‌

دوای 25 ساڵ له‌ حوكمڕانی باشووری كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، بارودۆخی ناسه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌نگاوه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ كردووه‌ته‌ پرسێكی گرنگ له‌ هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی پێوه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

ئاماده‌كردن: نه‌وزاد محه‌ممه‌د