ساڵێك بەسەر بۆردوومانی گوندی زارگەلی تێدەپەڕێت
K24- بناری قەندیل
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر كاره‌ساتی گوندی زارگه‌لی له‌بناری قه‌ندیل تێده‌په‌ڕێت كە فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌چڕی بۆردوومانی ئه‌و گونده‌یان كرد، له‌ئه‌نجامدا 7 هاووڵاتی سیڤیلی گونده‌كه شه‌هید بوون و 11 دیكه‌ش برینداربوون.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له 1/8/ 2015 فڕكه‌جه‌نگیه‌كانی توركیا گوندی زارگه‌لی سه‌ربه‌شاره‌دێی وه‌رتێی قەزای رواندزیان بۆردوومانكرد، له‌ئه‌نجامدا حه‌وت هاووڵاتی سڤیل و كادرێكی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، شه‌هید بوون كه پێنج له‌و شه‌هیدانه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی یازده هاونیشتیمانی دیكه‌ی گونده‌كه، هاوكات گونده‌كه‌ش له‌لایه‌ن گوندنشینان چۆڵكراو تاكو ئێستا ئاوه‌داننه‌كراوه‌ته‌وه.