سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگای نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا دەکات

سەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن
سەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە بەرپرسی دەزگای نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا، جەختیان لەسەر هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە.